٦ی نیسانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, نیسان ٧: وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین
ڕووناکی ڕۆژانە
وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین، وەک هەژار بەڵام زۆران دەوڵەمەند دەکەین، وەک هیچمان نەبێت و هەرچەندە هەموو شتێکمان هەیە.
دووەم کۆرنسۆس ٦:١٠
شانازیش بە هیوای شکۆی خودا دەکەین. تەنها ئەمە نا، بەڵکو لە تەنگانەشدا شانازی دەکەین.
ڕۆما ٥:٢–٣
لە هەموو تەنگانەکانماندا پڕبووم لە دڵنەوایی و خۆشییەکی لە ڕادەبەدەر.
دووەم کۆرنسۆس ٧:٤
ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە.
یەکەم پەترۆس ١:٨
ئەوان لە تەنگانەیەکی زۆر گەورەدا بوون، بەڵام ژیانیان پڕ بوو لە خۆشی، لەگەڵ ئەوەی زۆر هەژار بوون، بەڵام دڵفراوان و بەخشندە بوون.
دووەم کۆرنسۆس ٨:٢
هەرچەندە من بچووکترینی هەموو گەلی پیرۆزی خودام، ئەم نیعمەتە درایە من: مژدەی دەوڵەمەندی بێ سنووری مەسیح بدەمە نەتەوەکان و پلانی ئەم نهێنییە بۆ هەمووان ڕوون بکەمەوە، ئەوەی لە دێرزەمانەوە بەهۆی خوداوە شاردراوەتەوە، ئەوەی هەموو شتێکی بەدیهێناوە.
ئەفەسۆس ٣:٨–٩
ئایا خودا هەژارانی ئەم جیهانەی هەڵنەبژاردووە تاکو لە باوەڕ دەوڵەمەند بن و میراتگری شانشین بن، کە بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت؟
یاقوب ٢:٥
خوداش دەتوانێت هەموو نیعمەتێکتان بەسەردا بڕژێنێت، تاوەکو ئێوە هەمیشە هەموو ئەو شتانەتان هەبێت کە پێویستتانە، بۆ ئەوەی لە هەموو کارێکی باشدا سەرڕێژ بن.
دووەم کۆرنسۆس ٩:٨
یەزدان لە کاتی لاوازی پاڵپشتی دەکات و لە کاتی نەخۆشی دەیبووژێنێتەوە.
زەبوورەکان ٤١:٣
لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو و فریشتەی ئامادەبوونەکەی ڕزگاری کردن. ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە، بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتن.
ئیشایا ٦٣:٩
ئەوەتا ئەوەی خۆشتدەوێ نەخۆشە.
یۆحەنا ١١:٣
نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازیدا تەواو دەبێت. بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم.
دووەم کۆرنسۆس ١٢:٩
دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات.
فیلیپی ٤:١٣
بۆیە ورە بەرنادەین. ئەگەر بە ڕواڵەتیش لەناوبچین، ئەوا ناخمان ڕۆژ بە ڕۆژ نوێتر دەبێتەوە.
دووەم کۆرنسۆس ٤:١٦
”چونکە لە ئەودا دەژین و دەجوڵێین و هەین،“ وەک هەندێک شاعیرانتان گوتیان: ”ئێمەش نەوەی ئەوین.“
کردار ١٧:٢٨
توانا بە ماندوو دەدات و بۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات. گەنجەکان ماندوو و شەکەت دەبن، لاوەکان پێیان هەڵدەکەوێت و دەکەون، بەڵام ئەوانەی چاوەڕوانی یەزدانن، هێزیان نوێ دەبێتەوە.
ئیشایا ٤٠:٢٩–٣١
خودای هەتاهەتایی پەناگاتە و باڵە هەمیشەییەکانیشی لە ژێرەوە.
دواوتار ٣٣:٢٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٥ی نیسانی ٢٠١٩
پەیدابوون ٣٢:٢٦ · ئیشایا ٢٧:٥
٤ی نیسانی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ١:١٧ · عیبرانییەکان ١٢:١٨
٣ی نیسانی ٢٠١٩
دووەم پەترۆس ٣:٨–٩ · ئیشایا ٥٥:٨–١١
٢ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٥:٢١ · دووەم کۆرنسۆس ٦:١٧–١٨
١ی نیسانی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ڕۆما ١٤:١٧
٣١ی ئازاری ٢٠١٩
فیلیپی ٤:١٩ · مەتا ٦:٣٣




