٣١ی ئازاری ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, نیسان ١: بەڵام بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیە
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیە: خۆشەویستی.
گەلاتیا ٥:٢٢
بەڵکو ڕاستودروستی و ئاشتی و خۆشییە لە ڕۆحی پیرۆزدا.
ڕۆما ١٤:١٧
ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە.
یەکەم پەترۆس ١:٨
وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین ... لە هەموو تەنگانەکانماندا پڕبووم لە دڵنەوایی و خۆشییەکی لە ڕادەبەدەر.
٢ Corinthians ٦:١٠; ٧:٤
بەڵکو لە تەنگانەشدا شانازی دەکەین.
ڕۆما ٥:٣
با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت.
عیبرانییەکان ١٢:٢
ئەم شتانەم پێ گوتن تاکو خۆشیی منتان تێدابێت و خۆشیتان پڕ و تەواو بێت.
یۆحەنا ١٥:١١
چونکە هەروەک چۆن بەشداری زۆرمان کردووە لە ئازاری مەسیح، بە هەمان شێوە لە ڕێگەی مەسیحەوە دڵنەوایی زۆر دەکرێین.
دووەم کۆرنسۆس ١:٥
هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن!
فیلیپی ٤:٤
چونکە خۆشی لە یەزدانەوە هێزتانە.
نەحەمیا ٨:١٠
تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە، خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.
زەبوورەکان ١٦:١١
چونکە بەرخەکەی ناوەڕاستی تەختەکە شوانایەتییان دەکات و بەرەو کانییەکانی ئاوی ژیانیان دەبات، خوداش هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوە.
ئاشکراکردن ٧:١٧
ئیتر گدعۆن لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان دروستکرد و ناوی لێنا «یەزدان ئاشتییە.» هەتا ئەمڕۆ لە عۆفرای ئەبیعەزەرییەکانە.
ڕابەران ٦:٢٤
بەڵام کوڕێکت دەبێت، دەبێتە پیاوی ئاشتی و حەسانەوە، لە هەموو دوژمنەکانی دەوروبەری دەیحەسێنمەوە. ناوی سلێمان دەبێت، لە ماوەی پاشایەتی ئەودا ئاشتی و ئارامی بە ئیسرائیل دەبەخشم.
یەکەم پوختەی مێژوو ٢٢:٩
ئەوەتا لە سلێمان مەزنتر لێرەیە.
مەتا ١٢:٤٢
چونکە کوڕێکمان دەبێت، کوڕێکمان پێدەدرێت و سەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی. ناوی لێ دەنرێت سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بەتوانا، باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی.
ئیشایا ٩:٦
ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت و لە نشینگەی ئاسوودەیی و شوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی. تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت، شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت.
ئیشایا ٣٢:١٨–١٩
لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە.
ئەفەسۆس ٢:١٤
ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە، کاتێک ئاشور هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان و پێ بنێتە ناو قەڵاکانمان.
میخا ٥:٥
ئەوانە لەگەڵ بەرخەکە دەجەنگن و بەرخەکە دەیانبەزێنێت، چونکە گەورەی گەورانە و پاشای پاشایانە.
ئاشکراکردن ١٧:١٤
ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ.
یۆحەنا ١٤:٢٧
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣٠ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٤:٦٣ · زەبوورەکان ١٩:١٤
٢٩ی ئازاری ٢٠١٩
مەتا ٢٥:٣٤ · لۆقا ١٢:٣٢
٢٨ی ئازاری ٢٠١٩
یەشوع ١:١٨ · زەبوورەکان ٢٧:١
٢٧ی ئازاری ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ١١:١٨ · مەتا ٢٥:١٩–٢١
٢٦ی ئازاری ٢٠١٩
مەتا ٢:١٤–١٥ · ڕۆما ٦:١٦
٢٥ی ئازاری ٢٠١٩
عیبرانییەکان ١٣:٥–٦ · پەیدابوون ٢٨:١٥





