٢ی نیسانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, نیسان ٣: کەوتنە ناو دەستی خودای زیندوو ترسناکە
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام خۆشەویستان تەنها ئەم شتەتان لەیاد نەچێت، ڕۆژێک لەلای یەزدان وەک هەزار ساڵە و هەزار ساڵیش وەک ڕۆژێکە. یەزدان سەبارەت بە بەڵێنەکەی خاو نییە، وەک هەندێک بە خاوی دەزانن.
دووەم پەترۆس ٣:٨–٩
بێگومان بیرکردنەوەی من بیرکردنەوەی ئێوە نییە و ڕێگاکانی ئێوەش ڕێگاکانی من نین،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «هەروەک بەرزیی ئاسمان لە زەوییەوە، ئاوا بەرزە ڕێگاکانم بەسەر ڕێگاکانتاندا و بیرکردنەوەم بەسەر بیرکردنەوەتان. هەروەک چۆن باران و بەفر لە ئاسمانەوە دێنە خوارەوە و ناگەڕێنەوە ئەوێ، بەڵکو زەوی ئاو دەدەن و وای لێ دەکەن بەرهەم بدات و ڕووەکی لێ بڕووێت و تۆو بدات بۆ تۆوکردن و نان بۆ خواردن، فەرمایشتەکەم ئاوا دەبێت کە لە دەممەوە دێتە دەرەوە: بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم، بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات و سەرکەوتوو دەبێت لەوەی بۆی دەنێرم.
ئیشایا ٥٥:٨–١١
خودا هەمووانی لە گوێڕایەڵنەبووندا بەندکرد، تاکو بەزەیی بە هەموواندا بێتەوە. ئای لە قووڵی دەوڵەمەندی و دانایی و زانیاری خودا! حوکمەکانی لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە و ڕێگاکانی لە سەرووی وردبوونەوەیە.
ڕۆما ١١:٣٢–٣٣
وەک پارچە دارێکی گڕگرتووتان لێهات کە لەناو ئاگرەوە دەرهێنرابێت.
ئامۆس ٤:١١
گوناهباران لە سییۆن تۆقین، گڵاوەکان لەرز دایگرتن: «کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟ کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟»
ئیشایا ٣٣:١٤
بێگومان هەستمان دەکرد حوکمی مردنمان بۆ دراوە، تاکو پشت بە خۆمان نەبەستین، بەڵکو بەو خودایەی مردووان هەڵدەستێنێتەوە. ئەوەی لە مردنێکی ئاوا گەورە دەربازی کردین و دەربازمان دەکات. هیوامان پێی هەیە کە دواتریش دەربازمان دەکات.
دووەم کۆرنسۆس ١:٩–١٠
چونکە کرێی گوناه مردنە، بەڵام دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوەیە.
ڕۆما ٦:٢٣
کەوتنە ناو دەستی خودای زیندوو ترسناکە.
عیبرانییەکان ١٠:٣١
لەبەر ئەوەی ترسی مەسیحی خاوەن شکۆ لە دڵمانە، هەر بۆیە هەوڵ دەدەین خەڵکی قایل بکەین.
دووەم کۆرنسۆس ٥:١١
ئامادە بە لە کاتی گونجاو و نەگونجاو، خەڵکی ڕاستەڕێ بکە.
دووەم تیمۆساوس ٤:٢
هەندێک لە ئاگر بڕفێنن و ڕزگاریان بکەن، لە ترسدا بەزەییتان بە هەندێکدا بێتەوە.
یەهوزا ١:٢٣
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت، نە بە هێز و نە بە توانا، بەڵکو بە ڕۆحی من.“
زەکەریا ٤:٦
ئەوەی دەیەوێت هەموو خەڵکی ڕزگاریان بێت و بەرەو ناسینی ڕاستی بێن.
یەکەم تیمۆساوس ٢:٤
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە١ی نیسانی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ڕۆما ١٤:١٧
٣١ی ئازاری ٢٠١٩
فیلیپی ٤:١٩ · مەتا ٦:٣٣
٣٠ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٤:٦٣ · زەبوورەکان ١٩:١٤
٢٩ی ئازاری ٢٠١٩
مەتا ٢٥:٣٤ · لۆقا ١٢:٣٢
٢٨ی ئازاری ٢٠١٩
یەشوع ١:١٨ · زەبوورەکان ٢٧:١
٢٧ی ئازاری ٢٠١٩
پەندەکانی سلێمان ١١:١٨ · مەتا ٢٥:١٩–٢١





