٤ی نیسانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, نیسان ٥: ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت
ڕووناکی ڕۆژانە
بەڵام یاقوب گوتی: «ئەگەر بەرەکەتدارم نەکەیت بەرت نادەم.»
پەیدابوون ٣٢:٢٦
بەڵام ئەگەر پەنا بداتە پاڵ من لەگەڵ من ئاشتی دەبەستێت، ئاشتی لەگەڵ من دەبەستێت.
ئیشایا ٢٧:٥
خانم، باوەڕی تۆ بەهێزە! ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت. لەو کاتەوە کچەکەش چاک بووەوە.
مەتا ١٥:٢٨
با بەگوێرەی باوەڕتان بۆتان ببێت.
مەتا ٩:٢٩
بەڵام با بە باوەڕەوە داوا بکات و گومان نەکات، چونکە ئەوەی گومان دەکات وەک شەپۆلی دەریا وایە، با دەیهێنێت و دەیبات. ئەو مرۆڤە با بیرنەکاتەوە کە شتێک لە مەسیحی باڵادەستەوە وەردەگرێت.
یاقوب ١:٦–٧
کاتێک نزیکی ئەو گوندە بوون کە بۆی دەچوون، عیسا وای نیشان دا کە بۆ شوێنێکی دوورتر دەچێت. ئەوانیش زۆر لێی پاڕانەوە و گوتیان: «لەلامان بمێنەرەوە ... ئیتر لەبەرچاویان نەما. بە یەکتریان گوت: ئەرێ کاتێک لە ڕێگا قسەی بۆ دەکردین و نووسراوە پیرۆزەکانی بۆمان ڕوون دەکردەوە، دڵمان لە ناخماندا گڕی نەگرتبوو؟»
لۆقا ٢٤:٢٨–٢٩, ٣١–٣٢
ئێستاش ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندم، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ئەوەی بتناسم، هەتا لەبەرچاوت پەسەند بم. ... یەزدان فەرمووی: «من خۆم لەگەڵت دەبم و دەتحەسێنمەوە.»
دەرچوون ٣٣:١٣–١٤
با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان.
عیبرانییەکان ١٢:٢
یەزدانی پەروەردگار دەفەرموێ: «من ئەلف و یێم، ئەوەی هەیە و هەبووە و دێت، هەرە بەتوانا.»
ئاشکراکردن ١:٨
کێ کردوویەتی و کێ ئەنجامی داوە، لە سەرەتاوە بانگی نەوەکانی کردووە؟ من یەزدانم، لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، من هەر ئەوم.
ئیشایا ٤١:٤
خودای ئاشتی خۆی بە تەواوی پیرۆزتان بکات. تەواوی ڕۆح و دەروون و جەستەتان لە کاتی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆماندا بێ گلەیی بپارێزن. ئەو خودایەی بانگتان دەکات، دڵسۆزە و بەڵێنی خۆی دەباتە سەر.
یەکەم سالۆنیکی ٥:٢٣–٢٤
خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات.
فیلیپی ١:٦
ئایا هەتا ئەم ڕادەیە گێلن؟ ئێوە کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە دەستتان پێکرد، ئایا ئێستا دەتانەوێت بەهۆی جەستەوە کۆتایی پێ بهێنن؟
گەلاتیا ٣:٣
یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛ ئەی یەزدان.
زەبوورەکان ١٣٨:٨
چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو.
فیلیپی ٢:١٣
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٣ی نیسانی ٢٠١٩
دووەم پەترۆس ٣:٨–٩ · ئیشایا ٥٥:٨–١١
٢ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٥:٢١ · دووەم کۆرنسۆس ٦:١٧–١٨
١ی نیسانی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ڕۆما ١٤:١٧
٣١ی ئازاری ٢٠١٩
فیلیپی ٤:١٩ · مەتا ٦:٣٣
٣٠ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٤:٦٣ · زەبوورەکان ١٩:١٤
٢٩ی ئازاری ٢٠١٩
مەتا ٢٥:٣٤ · لۆقا ١٢:٣٢





