٥ی نیسانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, نیسان ٦: کێیە تاوانبار دەکات؟ کەس نییە
ڕووناکی ڕۆژانە
ئەو هەمیشە دەژیێت تاکو داکۆکییان لێ بکات.
عیبرانییەکان ٧:٢٥
کێیە تاوانبار دەکات؟ کەس نییە. عیسای مەسیحە کە مرد ... هەر ئەویش لە دەستەڕاستی خودایە و داکۆکیمان لێدەکات.
ڕۆما ٨:٣٤
چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت.
عیبرانییەکان ٩:٢٤
بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە.
یەکەم یۆحەنا ٢:١
چونکە خودا یەکە و یەک ئاشتکەرەوە لەنێوان خودا و مرۆڤدایە، ئەویش عیسای مەسیحی مرۆڤە.
یەکەم تیمۆساوس ٢:٥
لەبەر ئەوەی ئەو سەرۆکی کاهینانە پایەبەرزەمان هەیە کە بە ئاسماندا تێپەڕی، عیسای کوڕی خودا، با دەستبگرین بەو باوەڕەی کە دانمان پێدا ناوە، چونکە سەرۆک کاهینێکمان نییە کە نەتوانێت هاوخەمی لاوازییەکانمان بێت، بەڵکو سەرۆک کاهینێکمان هەیە کە وەکو ئێمە لە هەموو شتێک تاقی کراوەتەوە، بەڵام بێ گوناه دەرچوو. بۆیە با بە متمانەوە لە تەختی نیعمەت بچینە پێش، بۆ ئەوەی بەزەیی وەربگرین و نیعمەت بدۆزینەوە تاکو لە کاتی پێویستدا یارمەتیمان بدات.
عیبرانییەکان ٤:١٤–١٦
چونکە لە ڕێگەی ئەوەوە هەردوو لامان لە یەک ڕۆحدا ڕێپێدراویێتیمان هەیە بۆ چوونە لای باوک.
ئەفەسۆس ٢:١٨
ئەوانەی بە ناوی تۆ ئاشنان پشتت پێ دەبەستن، چونکە ئەی یەزدان.
زەبوورەکان ٩:١٠
ئیسرائیل بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت. ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت: ”یەزدان ڕاستودروستیمانە.“
یەرمیا ٢٣:٦
دان بە پاڵەوانیێتی یەزدانی باڵادەستم دەنێم، تەنها ڕاستودروستی تۆ دەهێنمەوە یاد.
زەبوورەکان ٧١:١٦
ناوی لێ دەنرێت سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار.
ئیشایا ٩:٦
ئەی یەزدان، زانیم کە مرۆڤ خاوەنی ڕێگای خۆی نییە، کەس ناتوانێت ڕێڕەوەکانی خۆی ئاراستە بکات.
یەرمیا ١٠:٢٣
خودای بەتوانا، باوکی هەتاهەتایی.
ئیشایا ٩:٦
چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە.
دووەم تیمۆساوس ١:١٢
میری ئاشتی.
ئیشایا ٩:٦
لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە.
ئەفەسۆس ٢:١٤
لەبەر ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان کراوین، لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵ خودا ئاشتیمان هەیە.
ڕۆما ٥:١
ناوی یەزدان قوللەیەکی بەهێزە، کەسی ڕاستودروست بۆ ئەوێ ڕادەکات و پەناگیر دەبێت.
پەندەکانی سلێمان ١٨:١٠
قوڕبەسەر ئەوانەی دادەبەزن بۆ میسر بۆ یارمەتی.
ئیشایا ٣١:١
وەک باڵندە فڕیوەکان، ئاوا یەزدانی سوپاسالار پارێزگاری لە ئۆرشەلیم دەکات، پارێزگاری دەکات و فریادەکەوێت، بەسەریدا تێدەپەڕێت و دەربازی دەکات.
ئیشایا ٣١:٥
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٤ی نیسانی ٢٠١٩
ئاشکراکردن ١:١٧ · عیبرانییەکان ١٢:١٨
٣ی نیسانی ٢٠١٩
دووەم پەترۆس ٣:٨–٩ · ئیشایا ٥٥:٨–١١
٢ی نیسانی ٢٠١٩
یەکەم یۆحەنا ٥:٢١ · دووەم کۆرنسۆس ٦:١٧–١٨
١ی نیسانی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · ڕۆما ١٤:١٧
٣١ی ئازاری ٢٠١٩
فیلیپی ٤:١٩ · مەتا ٦:٣٣
٣٠ی ئازاری ٢٠١٩
پەیدابوون ٢٤:٦٣ · زەبوورەکان ١٩:١٤





