٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩
ڕووناکی ڕۆژانە, حوزەیران ٨: ئایا هێشتا تێنەگەیشتوون؟
ڕووناکی ڕۆژانە
کاتێک گەورەکەی بینی کە یەزدانی لەگەڵدایە و دەست بداتە هەر کارێکیش یەزدان سەرکەوتووی دەکات.
پەیدابوون ٣٩:٣
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت.
زەبوورەکان ١٢٨:١–٢
پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە، لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە. خۆشی لە یەزدان ببینە، داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت.
زەبوورەکان ٣٧:٣–٤
مەتۆقە و ورە بەرمەدە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتە بۆ هەرکوێ بچیت.
یەشوع ١:٩
بەڵکو یەکەم جار داوای پاشایەتییەکەی خودا و ڕاستودروستییەکەی بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت.
مەتا ٦:٣٣
هەموو ئەو ڕۆژانەی ڕووی لە یەزدان دەکرد، خودا سەرکەوتووی کرد.
دووەم پوختەی مێژوو ٢٦:٥
ئاگاداربن نەوەک یەزدانی پەروەردگارتان لەبیر بکەن و فەرمان و یاسا و فەرزەکانی بەجێنەهێنن، ئەوەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێدەدەم، هەروەها نەوەک لە دڵی خۆتاندا بڵێن، «هێزی خۆمان و توانای دەستمان ئەم سامانەی بۆ دروستکردین،»
دواوتار ٨:١١, ١٧
ئایا یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان نییە؟ ئایا لە هەموو لایەکەوە نەیحەساندوونەتەوە؟
یەکەم پوختەی مێژوو ٢٢:١٨
بۆچی لە دڵتاندا بیر لەم شتانە دەکەنەوە؟
مەرقۆس ٢:٨
باوەڕیشی لاواز نەبوو کە بینی لەشی وا مردووە، چونکە تەمەنی نزیکەی سەد ساڵ بوو، هەروەها سارای ژنیشی لە سکوزا چووبووەوە. بە بێباوەڕی گومانی لە بەڵێنی خودا نەکرد، بەڵکو باوەڕی بەهێز بوو و خودای شکۆدار کرد.
ڕۆما ٤:١٩–٢٠
کامیان ئاسانترە، بە ئیفلیجەکە بگوترێت: ”گوناهەکانت بەخشران،“ یان بگوترێت: ”هەستە، نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ“؟
مەرقۆس ٢:٩
ئەگەر دەتوانیت؟ ئەوەی باوەڕ بهێنێت هەموو شتێکی بۆ دەبێت.
مەرقۆس ٩:٢٣
هەموو دەسەڵاتێکم لە ئاسمان و لەسەر زەوی دراوەتێ.
مەتا ٢٨:١٨
بۆچی ئەوەندە دەترسن؟ هێشتا باوەڕتان نییە؟
مەرقۆس ٤:٤٠
سەیری باڵندەی ئاسمان بکەن ... لەگەڵ ئەوەشدا باوکی ئاسمانیتان بەخێویان دەکات. ئایا ئێوە لەوان بەنرختر نین؟
مەتا ٦:٢٦
بۆچی لەنێو خۆتان دەڵێن نانمان نییە؟ ئایا هێشتا تێنەگەیشتوون؟ نایەتە بیرتان پێنج نانەکەی پێنج هەزارەکە و چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟
مەتا ١٦:٨–٩
خودای من هەموو پێداویستییەکانتان دابین دەکات بەپێی دەوڵەمەندی ئەو شکۆیەی لە عیسای مەسیحدا هەیەتی.
فیلیپی ٤:١٩
هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).
ڕۆژەکانی دوایی
هەمووی ببینە٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩
سەفەنیا ٣:١٧ · دواوتار ٧:٧–٨
٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩
لۆقا ١٧:١٠ · ڕۆما ٣:٢٧
٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩
حەگەی ٢:٩ · یەکەم پوختەی مێژوو ٢٢:٥
٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩
مەتا ٢٥:١٣ · لۆقا ٢١:٣٤–٣٦
٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩
دەرچوون ١٢:١١ · میخا ٢:١٠
١ی حوزەیرانی ٢٠١٩
گەلاتیا ٥:٢٢ · دەرچوون ٣٤:٦






