کانی

گەڕان

  • کتێبەکان
  • وتارەکان
  • پلانەکانی خوێندنەوە
  • فەرهەنگ

پەیوەندی بگرە

  • دەربارە
  • پەیوەندی

هەنگاوێک بنێ

  • خودا بناسە
  • کتێبی پیرۆز بخوێنەرەوە

خوێندنەوەی ئەمڕۆ بە ئیمەیڵ وەربگرە

© ٢٠٢٦ کانی. کتێبخانەیەکی مەسیحیی بێبەرامبەر. زۆرێک لە وتارەکان دووبارە چاپکراونەتەوە؛ مۆڵەتەکان بەپێی سەرچاوە جیاوازن.

پشتگیری
کانی
  • وتارەکان
  • پلانەکانی خوێندنەوە
  • فەرهەنگ
خودا بناسەچوونەژوورەوە
کانی
کانی
  • ڕووناکی ڕۆژانە
  • یەزدان لە نزیکە

ڕووناکی ڕۆژانە, ئایار ٧: جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن

ڕووناکی ڕۆژانە

ڕووناکی ڕۆژانە
هەموو تۆمارەکان

جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن، وریابن مەتۆقن.

مەتا ٢٤:٦

خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت. بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت، ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە، ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات، چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن.

زەبوورەکان ٤٦:١–٣

گەلەکەم بڕۆ، بڕۆ ناو ژوورەکانت و دەرگاکەت لەدوای خۆت کلیل بدە، بۆ ساتێک خۆت بشارەوە هەتا تووڕەیی تێدەپەڕێت. ئەوەتا یەزدان لە شوێنی خۆیەوە دێتە دەرەوە هەتا سزای تاوانی دانیشتووانی زەوی بدات لەسەری.

ئیشایا ٢٦:٢٠–٢١

من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ، هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت.

زەبوورەکان ٥٧:١

ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە.

کۆلۆسی ٣:٣

لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت، دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە.

زەبوورەکان ١١٢:٧

«ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.»

یۆحەنا ١٦:٣٣

ئەوەی تۆ لێت داوە، ئەوان دەیچەوسێننەوە و ئەوەی تۆ بریندارت کردووە، باسی ئازارەکانی دەکەن.

زەبوورەکان ٦٩:٢٦

مەحاڵە ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن نەیەن، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی دەبێتە هۆی هاتنیان.

لۆقا ١٧:١

ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست، بە دەستی گوناهباران لە خاچتان دا و کوشتتان.

کردار ٢:٢٣

ئینجا تفیان لە ڕووی کرد و مستیان لێدا، هەندێکیش زللەیان لێدا و گوتیان: «ئەی مەسیح، ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە کێ بوو لێیدایت؟»

مەتا ٢٦:٦٧–٦٨

بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا لەگەڵ مامۆستایانی تەورات و پیران گاڵتەیان پێدەکرد و دەیانگوت: «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات! ئەگەر پاشای ئیسرائیلە، با ئێستا لە خاچەکە دابەزێت.

مەتا ٢٧:٤١–٤٢

لەبەر ئەوەی بە ڕاستی لەم شارەدا، هێرۆدس و پیلاتۆسی پۆنتی و ناجولەکەکان و گەلی ئیسرائیل لە دژی عیسای خزمەتکاری پیرۆزت یەکیانگرت، ئەوەی کە دەستنیشانت کرد. ئەو کارەیان ئەنجام دا کە هێز و خواستی تۆ پێشوەخت نەخشەیان بۆ کێشابوو کە دەبێت ڕووبدەن.

کردار ٤:٢٧–٢٨

بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت، ئازارەکانی ئێمەی برد، ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە، لێی دراوە و زەلیلە.

ئیشایا ٥٣:٤

بە زیریرەکی دەستکرد وەرگێڕدراوە، لەگەڵ ئاماژەکانی کتێبی پیرۆز — هەر ئاماژەیەک بکەرەوە بۆ خوێندنەوەی لە كوردی سۆرانی ستانده‌رد.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™ 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. Kurdish Bible 2020. © 2020 Biblica, Inc. Used by permission. All rights reserved.

وێنە لەلایەن ئەحمەد یۆکسێک ✪ لەسەر Unsplash (https://unsplash.com/photos/hazy-mountain-peaks-at-sunrise-or-sunset-jUZUTcnJoQw)

هەڵبژاردەی کتێبی پیرۆز لە Daily Light on the Daily Path (موڵکی گشتی).

پێشوودواتر
هەڵبژاردەکانی خوێندنەوە

قەبارەی فۆنتی وتار

ڕۆژەکانی دوایی

هەمووی ببینە→
  • ٦ی ئایاری ٢٠٢٢

    زەبوورەکان ٨٥:١٠ · ئیشایا ٤٥:٢١

  • ٥ی ئایاری ٢٠٢٢

    مەتا ٦:٣١–٣٢ · زەبوورەکان ٣٤:٩–١٠

  • ٤ی ئایاری ٢٠٢٢

    ئیشایا ٥٩:١ · زەبوورەکان ١٣٨:٣

  • ٣ی ئایاری ٢٠٢٢

    مەتا ٥:٤٨ · پەیدابوون ١٧:١

  • ٢ی ئایاری ٢٠٢٢

    پەیدابوون ٢٨:١٦ · مەتا ١٨:٢٠

  • ١ی ئایاری ٢٠٢٢

    گەلاتیا ٥:٢٢ · ڕۆما ٨:٦

  • ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢

    یەکەم یۆحەنا ٢:٥ · عیبرانییەکان ١٣:٢٠–٢١

وتارە پەیوەندیدارەکان

  • برسێتیی ڕۆحی

    بۆچی ڕۆحێکی برسی وشەی خودا لە هەنگوین شیرینتر دەبینێت؟

    بزانە بۆچی وشەی خودا لە هەنگوین شیرینترە. برسییەتیی ڕۆحی تەنانەت فێربوونیش شیرین دەکات، لە کاتێکدا شتە…

    ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥·ستیڤن کامپبێڵ
  • لادانی هەموو کێشێک بۆ بردنەوەی پێشبڕکێی مەسیحی

    قوتابیەتی

    لابردنی هەموو قورساییەک بۆ بردنەوەی پێشبڕکێی مەسیحی

    هەموو قورسایی و گوناهێک لاببە بۆ ئەوەی بە ئارامگرتنەوە لە پێشبڕکێی مەسیحیدا ڕابکەیت. مەسیح لە پێش دەستکەوتە…

    ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦·هاوبەشی نیعمەت و ڕاستی - براولی، کالیفۆرنیا
  • ڕۆحی کریسمس: دۆزینەوەی ئاشتی و خۆشی لە مەسیحدا

    ژیانی مەسیحی

    ڕۆحی کریسمس: دۆزینەوەی ئاشتی و خۆشی لە مەسیحدا

    واتای ڕاستەقینەی کریسمس بدۆزەرەوە لە ڕێگەی گۆرانییەکانەوە، بە تیشک خستنە سەر ئاشتی و خۆشی کە لە ئاشتەوایی…

    ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
  • تێگەیشتن لە پەرستش: کێ، چۆن، و ماناکەی چییە

    ژیانی ڕۆحی

    تێگەیشتن لە پەرستن: کێ، چۆن، و ماناکەی چییە؟

    لێکۆڵینەوە لە سروشتی فرەلایەنی پەرستن، وەڵامدانەوەی پرسیارە باوەکان دەربارەی ئەوەی کێ دەپەرستین، چۆن…

    ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٦·لاری ئۆندرێجاک
  • Duaya Roja Dayikan: bilindkirina karên rojane ji bo rûmeta Xwedê

    نوێژ

    دوعای ڕۆژی دایک: بەرزکردنەوەی ئەرکە ڕۆژانەییەکان بۆ شکۆمەندی خودا

    ئەم دوعایەی ڕۆژی دایک یارمەتی ژنانی ماڵ دەدات واتای ڕۆحی لە کارە ڕۆژانەییەکاندا بدۆزنەوە. فێربە کە هەموو…

    ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
  • ماددەپەرستی

    ژیان بۆ ڕاستییە ئەبەدییەکان لە جیهانێکی خەیاڵیدا

    ئەم جیهانە و ژیانمان کاتین، وەک خەیاڵ. دەبێت چاومان لەسەر ئەوە بێت کە نابینرێت و ئەبەدییە، ژیانمان بۆ ڕاستی…

    ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥·ئەندرو نەن